توور، یەکێکە لە سەوزە ڕەگدارەکان کە لەهەموو جیهاندا دەخورێت، بەهۆى دەوڵەمەندى ئەم سەوزەیە لەزۆرێک لەڤیتامین و کانزاکان سوودێکى زۆر بەتەندروستى لەش دەگەیەنێت.
لەخوارە ئەو سوود و گرنگیانەى توور دەخەینەڕوو :
١- توور بەسوودە بۆ گرفتەکانى جگەر و دروستبوونى کیسى جگەر.
٢- توور بەکاردێت وەکو جێگرەوەیەکى چارەسەرى هەندێک بارى تەندروستى، وەک شێرپەنجە و نەخۆشى لاوازى بەرگرى، زۆرێک لەتێکچوونەکانى بەرگرى و بارى نەخۆشى تر.
٣- توور بڕێکى زۆرى ڕیشاڵى خۆراکى تێدایە، ئەمەش وایلێدەکات کەکۆمەڵێک سوودى تەندروستى هەبێت، زۆرى ڕیشاڵەکان یارمەتى دابەزاندنى کێش دەدات چونکە بڕى کۆلیستڕۆڵ کەمدەکاتەوە و ڕێگریدەکات لەبەرزبوونەوەى، هەروەها دەبێتە هۆى هەستکردن بەتێربوون کە هۆکارە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى هاوسەنگى کێش.
٤- توور ئەو پێکهاتانەى تێدایە کە دژى شێرپەنجە و پارێزگارى لەتووشبوونى دەکەن، لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە پووختەکانى توور هەڵدەستن بەلەناوبردنى خانە شێرپەنجەییەکان لەڕێگەى کردارە بۆماوەییەکان کە هەڵدەستن بەلەناوبردنى خانە تووشبووەکان.
٥- توور بەیەکێک لەو خۆراکە گونجاوانە دادەنرێت کە گونجاوە بۆ دابەزاندنى کێش، ئەوەش بەهۆى نزمى ڕێژەى یەکە گەرمییەکان لەناویدا، هەروەها بەسەرچاوەیەکى زۆرى ڤیتامین و کانزاکان دادەنرێت.
٦- هەندێک لێکۆڵینەوە کاریگەرى تووریان بۆ دەرکەوتووە لەسەر لەدەستدانى هەستى خواردن، کاتى ئازار، ئاوسانى دەم و قورگ، حاڵەتەکانى تووشبوون بەنەخۆشییەبڵابووەکان، نەخۆشى تا، سەرما، کۆکە و هەندێک تێێکچوونى کۆئەندامى هەرسکردن کە بەهۆى بۆریە زەردەکانەوە تووشدەبن، هەروەها هەندێک حاڵەتى ڕێڕەوى هەناسەى وەک هەوکردنى قەسەبەکانى هەوا، بەڵام هەموو ئەوانەى سەرەوە پێویستسان بەلێکۆڵینەوەى تر هەیە بۆ ئەوەى بەتەواوى بسەلمێنرێن.
٧- توور بەچارەسەرێکى پشتپێبەستراو دادەنرێت لەلایەن(Commission E)، کە کار لەسەر هەڵسەنگاندنى پزیشکى جێگرەوە و چارەسەرى گیایى دەکات، لەچارەسەرکردنى حاڵەتەکانى قورسى هەرسکردن(Dyspepsia)، بەتایبەت ئەو جۆرەى کە لەنەخۆشى بۆرى زەردەوە سەرهەڵدەدات، هەروەها بۆ چارەسەرى هەوکردنى قەسەباتى هەوا و کۆکیندا.

إرسال تعليق