بیخوێنه‌وه‌ و تووشی سه‌رسوڕمان به‌
recent

الأربعاء، 2 نوفمبر 2016

بیخوێنه‌وه‌ و تووشی سه‌رسوڕمان به‌



لەشی مرۆڤ چەندان شتی سەیری تیادایە، بگرە لەشی مرۆڤ ئاڵۆزترین پێكهاتەی هەیە و زۆرێك لە خەڵكی ئەوەندە نازانن لەبارەی لەشیانەوە، بۆیە ماڵپەڕی "Le journal des femmes"  فرەنسایی 10 خاڵی لەو شتە سەیرانە باس كردووە.

1-ریخۆڵە باریكە لە یاریگەی تێنس گەورەترە، بەشێكە لە كۆئەندامی هەرس و درێژییەكەی 6-7 مەترە، بۆیە ئەگەر بەردێژی دابنرێت بەقەد یاریگەی تێنس دەبێت.

2-زمان، بەهێزترین ئەندامی لەشە، بچووك و بەهێزە و گرنگترین ئەركی هەیە ئەویش هەرسكردن و دەربڕینە.

3-لەیەك كاتژمێردا 600 هەزار بەشی پێست ون دەكەین، ئەوەش بەهۆی لێكخشانی لەشمان لەگەڵ جلوبەرگ و شوێنی نووستن بەهۆی دانیشتنەوە، واتە لە ساڵێك 750 گرام پێست ون دەكەین.

4-سی چەپ لە سی راست بچووكترە، ئەوەش بەو هۆیەی دڵ دەكەوێتە لای چەپی لەش، هاوكات مرۆڤ لەیەك خولەكدا بەقەبارەی 6 لیتر هەوا هەڵدەمژێت و دەیداتەوە.

5-لەدەستدانی 10 هەزار دەمارخانە لە رۆژێكدا، بەتایبەتی لە دوای 20 ساڵیدا، بگرە ئەو كارە لەگەڵ چوونی بۆناو تەمەن زیاتر دەبێت، بۆ زانیاری تەنیا مێشكی مرۆڤ 14 ملیار دەمارە خانەی تێدایە.

6- مرۆڤ لە تەمەنیدا 16 ساڵ بەپێ دەڕوات، رۆیشتن چالاكییەكی جەستەییە، بۆیە ئەگەر كەسێك چالاكی جەستەیی نەبێت پێویستە رۆژانە 5 هەزاران هەنگاو بڕوات.

7-هەناسەدانی ئافرەت لەهی پیاو خێراترە، لەشی پیاو 60-70% ئاوی تێدایە لەو كاتەی لەشی ئافرەت 55-65%ی ئاوە، تەنانەت رێژەی چەوری لەشیان جیاوازە و هی ئافرەت زۆر زیاترە.

8-مرۆڤ سێ لەسەر چواری تەمەنی دەنوێت، مرۆڤ 25 ساڵی تەمەنی بەنووستن بەسەردەبات.

9- ژمارەی ئێسكەكانی لەش بەچوونە ناو تەمەنەوە كەم دەبنەوە، مرۆڤ كە لەدایك دەبێت 350 ئێسكی لە لەشدایە، لە كاتی پێگەیشتنی ژمارەكە دەبێتە 206.

10-مرۆڤ ساڵانە 500 كیلۆ خۆراك دەخوات، هەروەها رۆژانە 1.5 لتر لیك بەرهەم دێنێت و گەدەی مرۆڤی پێگەیشتوو بەرگەی 1.5 لیتر خۆراك دەگرێت.

مواضيع لاقت الاعجاب