بەشێک لە خانمان سوڕی مانگانەیان ناڕێکە و بەردەوام دوادەکەوێت یاخود پێش دەکەوێت، ئەمەش ڕەنگە کارێکی ئاسایی بێت و بەهۆی خواردنی هەندێک خۆراکەوە ڕێک بێتەوە.
پێش هەموو کارێک پێویستە سیستمی ژەمە خۆراکیەکانت ڕێک بکەیتەوە و هەموو ئەو خۆراکانە بخۆیت کە پێویستن بۆ لەشی مرۆڤ و تەندروستن.

خواردنی شیر و پێکهاتەکانی دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و بنچینەی سەرەکیە بۆ ڕێکخستنەوەی سوڕی مانگانە، لەهەمان کاتدا هەندێک خواردنی دیکە هەن پێکهاتەی کالسیۆم تێیدا زۆرە وەک ماسی سەلەمون و قەڕنابیت و بروکلی.

هەڵبژاردنی ئەو خۆراکانەی کاربۆهێدراتی تەندروستی تێدایە، لەگەڵ خواردنی میوە و سەوزە و چەرەسات و شۆڤان.

ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئی، توانایەکی باش و کاریگەریەکی گەورەی هەیە لە ڕێککردنەوەی سوڕی مانگانە وەک زەردێنەی هێلکە و ئەڤۆگادۆ و گێزەر و پەتاتە و گۆشت قۆخ و کاڵەک وبیبەر.

خواردنەوەی ئاو بە بڕێکی زۆر لایەنی کەم ڕۆژانە 8-10 کوپ ئاو بخۆرەوە بەتایبەتی لەسەر گەدەی خاڵی و پێش نان خواردن، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ ڕێکخستنەوە سوڕی مانگانە.

إرسال تعليق