یەكێك لە تایبەتمەندییە هەرە گرنگەكانی میوەی لاله‌نگی ئەوەیە خوێن و گورچیلە پاك دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی كالیسیۆمی زۆری تێدایە، هاوكات بەخواردنی ئەم میوە سوودمەندە ئیسكەكانی لەشتان بەهێز دەبێت، هەروەها خواردنی لالەنگی دەمارە هەستەوەرەكانی مێشك تا رادەیەكی زۆر هێور دەكاتەوە.
بەپێ زانیاری پزیشكان، ئەوكەسانەی شەوانە كێشەی كەم خەویان هەیە، دەتوانن بەخواردنی لالەنگی چارەسەری بێ خەوییەكەیان بكەن و بە ئاسوودەگی بخەون.
سوودەکانی توێکڵی لالەنگی
لالەنگی یەکێکە لەو میوانەی تامێکی خۆشی هەیە و چەندین سوودی تەندروستی بۆ لەش هەیە، بە پێی توێژینەوەیەک توێکڵی ئەم میوەیە دەتوانێت ڕێگری لە شێرپەنجە بکات.
كۆلێژی ده‌رمانسازی شاری لیسته‌ر له وولاَتی به‌ریتانیا، توێژینه‌وه‌یكی زانستی ئه‌نجامدامداوه له‌سه‌ر توێكڵی لاله‌نگی، بۆیان دەرکەوتووە پێكهاته‌یه‌ك له‌ناو توێكڵی لاله‌نگیدا ده‌رهێنراوه كه ده‌توانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌دا، به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و نه‌خۆشیه‌كانی دیكه‌ی جگه‌ردا.
هه‌مان توێژینه‌وه ده‌ڵێت، توێكڵی لاله‌نگی، پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدایه كه له ماده‌ی (سالڤسترۆل كیو 40) پێكهاتووه كه ده‌بێته هۆی درووستبوونی پێكهاته‌یه‌كی ژه‌هراوی له‌ناو ئه‌و خانانه‌دا كه تووشی شێرپه‌نجه‌بووه.
ئه‌ندامێكی به‌شداربووی ئه‌و تیمه كه ناوی ( هون تان)ه، ووتی " ماده‌ی سالڤسترۆل به جۆرێك له پێكهاته‌ی فایتۆ ئه‌لكسین داده‌نرێت كه ئه‌ویش بڕێك له ماده‌ی كیمیاوی تێدایه كه ڕووه‌كه‌كان ده‌ریده‌كه‌ن دژبە هەندێک مێروو، ئه‌مه‌ش ماده‌ی سالڤسترۆل ده‌گۆڕێت بۆ ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی.
توێژه‌ره‌وان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م ماده‌یه بیست هێنده‌ی شانه شێرپه‌نجه‌داره‌كان ژه‌هراوی تره‌و زاڵده‌بێت به‌سه‌ر شیرَپه‌نجه‌دا.
هون تان ئاماژە بەوە دەکات كه ئه‌م ماده‌یه له میوه‌و سه‌وزه‌ی دیكه‌ی له‌وێنه‌ی قه‌ڕنابیت و برۆكلیدا هه‌یه.
إرسال تعليق