
دوێنی شەو ئەڵقەی 107 لە درامایی (ئەو ژیانە هی منە) لە کەناڵی فۆکسی تورکیا پەخشکرا و تیایدا (نهێر) کارەکتەری دراماکە دەمرێت و ڕۆڵەکەی تەواو دەبێت.
نهێر کچێکی گەنجە و لە ئەڵقەکانی داهاتوودا لە نێوو دراماکەدا زیاد دەبێت و عاشقی ئاتێش دەبێت، بەڵام ئاتێش هەر لەگەڵ بەهار دەمێنێت و وازی لێناهێنێت، ئەمەش نهێر توشی نەخۆشی دەرونی دەکات و بەدوای ماڵی بەهاردا دەگرێت و هەوڵی کوشتنی بەهار دەدات بەڵام ئاتێش بەهانەیەوە دێت، لە ئەنجامدا نهێر لەسەر بانێکەوە دەکەوێتە خوارەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات.
ئەو ژیانە هی منە چوار وەرزی لێی بەرهەم هێناوە و ئێستا لە وەرزی چوارەمی پەخشکردنیدایە لە تورکیا و سینارێستەکان( جان سینان و سەردار سویدان)ن، و دەرهێنەرەکەشی (سەعەدولا شان تورک)ە و لەبەرهەم هێنانی کۆمپانیایی( Pastel Film).

إرسال تعليق