چه‌ندین ساڵه پسپۆران خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و فاكته‌رانه‌ی ده‌توانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان‌و ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌بێ، یه‌كێك له‌و توێژینه‌وانه په‌یوه‌ندی كرداری سێكسی و ته‌مه‌ن درێژی مرۆڤه.
گرووپێك زانا له زانكۆی بریستول‌و زانكۆی كۆیینز كارێكی هاوبه‌شیان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌سه‌ر 1000 پیاوی ته‌مه‌ن 50 ساڵ ئه‌نجام داوه‌و به وردی له ژماره‌ی كرداری سێكسی و ته‌مه‌ندرێژی ئه‌و كه‌سانه‌یان كۆڵیوه‌ته‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه زانستییه ده‌ریخستووه هه‌رچه‌نده ژماره‌ی كرداری سێكسی‌و گه‌یشتن به (ئۆرگازم) زیاتر بێ، مرۆڤ ته‌مه‌ن درێژتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه‌ی زیاتر سێكسی دروستیان كردووه له چوارچێوه‌ی خێزانداریدا ، ره‌وتی به‌ساڵاچوونیان ته‌ندروسترو هێواشتربووه‌و تووشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ نه‌بوون.
دكتۆر دین ئێرنیش یه‌كێك له‌و توێژه‌رانه كتێبێكی به‌ناو (عیشق‌و مانه‌وه) بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا ده‌ڵێ سێكسی شه‌رعی هاوسه‌ران چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانه‌و پشت به چه‌ندین به‌ڵگه‌ی كرداری ده‌به‌ستێ.
له كتێبه‌دا هاتووه: ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی زیاتر سێكسیان كردووه و له‌گه‌ڵیاندا كراوه، تووشی نه‌خۆشی ده‌مارگیران نه‌بوون، هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌نجانه‌ی له ته‌مه‌نی 20 بۆ 50 ساڵی، جووتبوونیان زۆر بووه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌متره به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه گشتییه‌ی كه ده‌ڵێ سێكسی هۆكاری نه‌خۆشی پرۆستاته له پیاوان.
(ایران سلامت) له‌مباره‌وه ده‌نووسێ سێكسی باشتر، ژیانی باشتر.
إرسال تعليق