وێنەیەکی دەگمەنی واحید
recent

الأربعاء، 12 أكتوبر 2016

وێنەیەکی دەگمەنی واحید




گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان واحید نوێترین وێنەی گەنجی خۆی لە تەمەنی 18 ساڵیدا بڵاوکردەوە بە قژی درێژەوە.
واحید عەلی نەژاد گۆرانیبێژی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئینستاگرام و فەیسبوکی تایبەتی خۆی وێنەیەکی دەگمەنی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا لە قۆناغی 18 ساڵیدایە و قژی درێژە.
واحید عەلی نەژاد، ساڵی 1990 لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە، لە تەمەنی 15 ساڵیەوەو دەستی بەكاری هونەری كردووە و تائێستاش پێنج كلیپی بڵاوكردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا لە لێدوانێکیدا بۆ خەندان ڕایگەیاند کە "ستایلێكی نوێی هێناوەتە ناو میوزیك و هونەری كوردییەوە، دەشڵێت "خۆم پێجوانە‌و شانازیش بەخۆمەوە دەكەم"، پێش ماوەیەک لەلایەن کۆمەلێک کەسەوە هێرشکرایە سەر ئەم هونەرمەندە و ئازاریان بە جەستەی گەیاند، لەبەرامبەر ئەو کارەشدا واحید سکاڵای تۆمارکرد، لەدوای ئەو ڕووداوەش دووبارە دەستی بەکاری هونەری خۆی کردۆتەوە گۆرانیەکی بەزمانی کرمانجی بڵاوکردەوە.

مواضيع لاقت الاعجاب