وێنە و ڤیدیۆ.. چەند زانیاریەک دەربارەی ژیانی ئەتێش
recent

الاثنين، 28 نوفمبر 2016

وێنە و ڤیدیۆ.. چەند زانیاریەک دەربارەی ژیانی ئەتێش



ئەکتەری دیاری تورکیا کەرەمجەم ناسراو بە ئەتێش لەدایکبووی ساڵی 1977 خەڵکی شاری میلاسە، دەرچووی ساڵی 2013ی زانکۆی ئیجەیە بەشی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان.



سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ژەنینی گیتار لەتەمەنی هەرزەکاری، چونکە خۆشەویستیەکی زۆری بۆ میوزیک و گۆرانی هەیە و خاوەنی دەنگێکی خۆشە و دواتریش چەند ئەلبومێک بەرهەمدەهێنێت، لەساڵی 2001 بەدواوە دەچێتە ئیستەنبوڵ و تا ئێستا زیاتر لە 130 کۆنسێرتی لە چەند وڵاتێکی جیهان سازکردووە لەوانە تورکیا و قوبرس و ئەڵمانیا، لەهەمانکاتدا کەرەمجەم کاری نواندن دەکات و بەشداری لە چەندین فیلم و درامادا دەکات وەک " خۆشەویستی یاریکردنە، ئەو ژیانە هی منە، ئیلیف و چەند درامایەکی دیکە.



ناوبراو لەساڵی 2014 هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە ئەکتەری تورکیا سەدا گیوڤەن دەکات، کە یەکێکە لە پاڵەوانانی درامای فاتمە و ساتی ماڵئاوی و لەیس و نورا، بەڵام پاش ساڵێک جیادەبنەوە و بەهۆی ئەوەی لەیەکتری تێنەدەگەیشتن بەڵام لەوکاتەدا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە کەرەمجەم بەهۆی ئێزگیەوە ئەکتەری سەرەکی درامای "ئەو ژیانە هی منە" ناسراو بە بەهار جیابۆتەوە، چونکە راستەوخۆ دوای جیابوونەوەی پەیوەندیەکی سۆزداری قوڵ لەنێوان هەردوولادا ئاشکرا بوو.



لە لێدوانێکدا دەربارەی بەهار کەرەمجەم دەڵێت "من و ئێزگی زۆر لەیەک تێدەگەین و بیرو بۆچوونەکانمان لەیەکەوە نزیکن"، بەڵام دواتر دەبنەوە بە هاوڕێ و پەیوەندیەکەیان کۆتای دێت، ئێزگیش دەلێت "من بە خەیاڵی هاوسەرگیری ژیان بەڕێناکەم و زیاتر گرنگی بە ئێستا و کاری خۆم دەدەم".



<

center>