ڤایرۆسێکی کۆمپیوتەر ناچارت دەکات پارە بە هاکەرەکە ببەخشیت‎
recent

الخميس، 15 ديسمبر 2016

ڤایرۆسێکی کۆمپیوتەر ناچارت دەکات پارە بە هاکەرەکە ببەخشیت‎



ڤایرۆسێکی نوێ لە ژێر ناونیشانی پۆپ کۆرن تایم کۆمپیوتەری بەشێک لە بەکارهێنەرانی توشکردووە کە کەسی بەکارهێنەر ناچاردەکات یان بڕێک پارە بۆ هاکەرەکە بنێرێت یاخود دوو کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بکات.
 ڤایرۆسەکە بەجۆرێک کاردەکات کە کۆدێک دەخاتە سەر هەموو فایلەکانی کۆمپیوتەری توشبوو، ئەگەر بەکارهێنەر جارێکی دیکە بیەوێت فایلەکانی بکاتەوە و ئەو کۆدە بشکێنێت پێویستە بەشێوەی ئۆنلاین بڕێک پارە ڕەوانەی ئەژماری کەسی هاککەربکات یاخود بە پێی خواستی خۆی دوو کەسی دیکە توشبکات.
ئەگەربەکارهێنەری کۆمپیوتەری توشبوو چوار جار بە هەڵە ژمارە و پیتی شکاندنی کۆدەکە داخڵبکەن فایلەکانیان دەسڕێتەوە .
توێژەرانی ئاسایشی تیمی هەنتەر ماڵوێر یەکەم کەسبوون کە لە ٧ ی ئەم مانگەدا ڕوبەڕوی ڤایرۆسەکە بوونەوەو نازاندرێت تا ئێستا چەند کەس دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوون.
ڤایرۆسەکە نامەیەک بە کۆمپیوتەری توشبوو دەگەیەنێت کە نوسراوە "زۆر داوای لێبوردن دەکەین کە ناچارتدەکەین پارە ببەخشیت بەڵام ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێنینەوە، بە ئەو پارەیەی دەیبەخشیت خواردن و دەرمان و خەیمە بۆ کەسانێک دەکڕدرێت کە پێویستیان پێیەتی".
ڤایرۆسەکە هیچ پەیوەندیەکی بە ئەپی ناوداری پۆپکۆرن تایمەوە نیە، بەڵام هاککەر بە بەکارهێنانی ئەو ناوە بەکارهێنەران فڕیودەدات کە داونلۆدی بکەن.

مواضيع لاقت الاعجاب