
رەنگە حەز بەخواردنەوەی ئاوی گوێزھیند بکەیت کەچەندین سودی تەندروستی ھەیە بۆت بەڵام رەنگە نەزانیت کەھاوکارە لەدابەزاندنی کێشدا.
تا ئاوێکی بێگەرد دەست بکەوێت ھەوڵ بدە لەماڵەوە ئامادەی بکەیت و شەکری تێ نەکەیت.
ھەوڵ بدە گوێز ھیندەکە بشۆیت و وشکی بکەیتەوە، کونێکی تێبکە و ئاوەکەەی دەربکە، ھەوڵ بدە دوای ژەمەکانت ئاوەکەی بخۆیتەوە، دەکرێ بەر لەنانی بەیانی بیخۆیت تا ھەستی تێربونت پێ بدات و ووزە و کانزا و خوێی پێویست بۆ دابین بکات.
دوای وەرزش کردن ئاوی گوێز ھیند بخۆرەوە چونکە ئەمە چالاکت دەکات دوای ئارەقەکردنەوە، ئاوی گوێزھیند بەسوودە بۆ باشترکردنی ھەرس و سوتانی چەوری، رێگری دەکات لەقەتیس بونی ئاو لەلەشدا، ئەگەر بەرێکی ئاوی گوێزھیند خواردەوە ئەوا بزانە لەشت لەژەھر رزگار دەکات
دەکرێ: زەیتی زەیتون بکەیتە نێو ئاوی گوێزھیندەوە ئەمەش ھەرس باشتر دەکات.
دەکرێ کەمێک ئاوی لیمۆی تێ بکەیت ئەمیش رێژەی شەکر رادەگرێ لەخوێندا و ھەرس باشتر دەکات.
خواردنی گوێز ھیند بەسودە بۆ چارەسەری گرفتی رژێنی دەرەقی.

إرسال تعليق