بەرنامەی بەرنامە یه‌كێك بوو له پڕبینه‌رترین پرۆگرامه كوردیه‌كان كه شێوەیەکی کۆمیدی و گاڵته‌ئامێزانه ڕەخنە لە دیاردە دزێوەکانی نێو کۆمەڵگای کوردەواری بە گشتی و ڕووداوە هەنووکەییەکانی ناو هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەگیرا و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناودار رۆڵیان تێدا ده‌بینی.
له‌م ڕاپۆرته دا چاره‌نوسی هه‌ریه‌كه له ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌و پرۆگرامه و ئاماده‌كاری پرۆگرامه‌كه بخوێنه‌ره‌وه:
د. شێركۆ عه‌بدوڵڵا، ئاماده‌كاری پرۆگرامه‌كه بوو، ئێستا ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن به‌رێوه ده‌بات
به‌رزان قاڵه‌ی خه‌ڵوز ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه، ماوه‌یه‌كی زۆره كاری هونه‌ری ناكات و به‌رێوبه‌ری ڕادیۆی خاكه.
ئه‌حمه‌د جۆڵا، به ته‌واوه‌تی له‌و گروپه دابڕاو ئێستا له‌گه‌ڵ ماهیر حه‌سه‌ن كاری هونه‌ری ده‌كات.
عومه‌ری كه‌ریم ئاغا له دواین كاری هونه‌ریدا له پرۆگرامی پرۆفیشاڵ به‌شداری كرد.
موسته‌فا ئه‌حمه‌د چووه نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئێستاش له ڕادیۆی نه‌وا پرۆگرامی ترش و شیرین پیشكه‌ش ده‌كات.
زاهیر عه‌بدوڵڵا پاش ئه‌وه‌ی له 10/12/2015 ڕایگه‌یاند كه چۆته سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شتی، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروستكردوو دواتر له‌و كاره‌ی په‌شیمان بویه‌وه.
نەرمین قادر، بەهۆی كێشەی سیاسییەوە سلێمانی جێهیشت و رۆیشت بۆ هەولێر و ماوەی دوو ساڵیشە لە شارۆچكەی چەمچەماڵ دەژی، دوای ئەوەی لە هەولێر لەلایەن گروپێكەوە خانوەكەی داگیركرا.
ئه‌كته‌ری هه‌ولێری پرۆگرامه‌كه زاهیر عه‌بدوڵڵا وازی له یه‌كێتی هێناو چوه نێو پارتی و ڕاشیگه‌یاند"هه‌موو شتێكم بۆ یه‌كێتی كرد هیچی بۆ نه‌كردم، ئێستا پارتیم هیچم بۆ پارتی نه‌كردووه هه‌موو شتێكی بۆ كردم"
جه‌میل سابیر پاش ما وه‌یه‌ك دابڕان له كاری هونه‌ری له درامای پرۆفیشاڵدا ده‌ركه‌وته‌وه.
ڕێبوار سابیر و سه‌باح له شاری سلێمانی درێژه به‌كاری هونه‌ری خۆیان ده‌ده‌ن.
إرسال تعليق