• پاراسیتۆڵ:
یه‌كێكه له هه‌ره ئازارشكێنه باوه‌كان كه له‌ناو خه‌ڵكدا بێ ڕاوێژی پزیشك به‌كارده‌هێنرێت، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌سووده له‌كاتی ((تا))دا، لێره‌دا چه‌ند زانیارییه‌كی پێویست ده‌رباره‌ی ئه‌م ده‌رمانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1- خواردنی ئه‌م ده‌رمانه زیاتر له چوار ده‌نك له ڕۆژێكدا كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ سه‌ر له‌شی مرۆڤ و ده‌بێته‌هۆی ژه‌هراوی بوونی جگه‌ر و له‌كاركه‌وتنی.
2- له‌كاتی خواردنی خواردنه‌وه كحولییه‌كاندا پێویسته خۆمان به‌دووربگرین له به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه، چونكه به‌ڕێژه‌یه‌كی زووتر كارده‌كاته سه‌ر جگه‌ر و ده‌بێته‌هۆی ژه‌هراویبوونی.
3- پێویسته له‌م كاتانه‌دا بێ پرسی پزیشك ئه‌م ده‌رمانه به‌كارنه‌هێنرێت: هه‌ركات تووشی هه‌ستیاری بوویت له‌كاتی به‌كارهێنانیدا، نه‌خۆشی جگه‌رت هه‌بوو یاخود جگه‌رت ته‌واو كارا نه‌بوو، ئه‌وانه‌ش كه خواردنه‌وه كحولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه. ژنانی دووگیان و ئه‌و ژنانه‌ش كه شیرده‌ده‌ن به كۆرپه‌كانیان، پێویسته بێ ڕاوێژی پزیشك ئه‌م ده‌رمانه به‌كارنه‌هێنن، چونكه كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆسه‌ر ته‌ندروستی كۆرپه‌كه.
4- له‌م كاتانه‌دا پێویسته به‌كارهێنانی پاراسیتۆڵ ڕابگیرێت و په‌یوه‌ندی به پزیشكه‌وه بكرێت: ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ ئه‌م ده‌رمانه‌ت به‌كارهێنا و پله‌ی گه‌رمی له‌شت هه‌ر به‌رز بوو. بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پاراسیتۆڵ به‌كاربێنیت و ئازاری له‌شت نه‌شكێت. دروستبوونی په‌ڵه له‌سه‌ر پێست و سووربوونه‌وه و هه‌ڵئاوسان. ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانت به‌ره‌و خراپی چوو یاخود تووشی زه‌ردوویی بوویت.
• ئه‌سپرین:
یه‌كێكه له‌و ده‌رمانانه‌ی كه به‌كاردێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئازار و نه‌هێشتنی هه‌وكردن له‌هه‌ر به‌شێكی له‌شدا و به‌سووده له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش (واته بوونی تا).
هه‌ندێجاریش له نه‌خۆشییه‌كانی دڵدا به‌كاردێت بۆ ڕێگرتن له جه‌ڵته‌ی دڵ، ئه‌میش له‌ڕێی ڕوونكردنه‌وه‌ی خه‌ستی خوێنه‌وه و ته‌نها به‌پێی ڕێنمایی تایبه‌تی پزیشكی به‌كاردێت. چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ ده‌رباره‌ی ئه‌سپرین:
1- ئه‌سپرین نابێت بۆ ئه‌و منداڵانه به‌كاربێت كه ئه‌نفلۆنزا یاخود نه‌خۆشی دڕكه‌ومێكوته‌یان هه‌یه، چونكه ده‌بێته هۆی حاڵه‌تێكی ترسناك و كوشنده له منداڵه‌كه‌دا و ژیانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
2- له‌كاتی بوونی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی خوێنبه‌ربوون له گه‌ده و ڕیخۆڵه‌كان پێویسته به‌كارهێنانی ئه‌سپرین بوه‌ستێنرێت و په‌یوه‌ندی به پزیشكی پسپۆڕه‌وه بكرێت، نیشانه‌كانی خوێنبه‌ربوونی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌ش بریتین له ڕشانه‌وه‌یه‌ك كه خوێنی تێكه‌ڵ بێت و گۆڕانی ڕه‌نگی پیسایی مرۆڤه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌ش ده‌بێت كه ئه‌میش به‌هۆی شیبووونه‌وه‌ی خڕۆكه سووره‌كانی خوێنه‌وه‌یه.
3- له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌سپریندا پێویسته خۆت به‌دووربگریت له ماده كحولییه‌كان، چونكه ده‌رفه‌تی خوێنبه‌ربوونی گه‌ده زیادده‌كه‌ن و چه‌ند هێنده‌ی ده‌كه‌ن.
4- ئه‌سپرین له سكپڕیدا كاریگه‌ری خراپی هه‌یه بۆ سه‌ر دڵی كۆرپه‌له، ده‌بێته‌هۆی بچوكی و كه‌میی كێشی كۆرپه‌له. ئه‌و ژنانه‌ی دووگیانن پێویسته ڕاوێژی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن پێش به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه. ته‌نانه‌ت له‌كاتی شیرپێدانیشدا ئه‌سپرین له‌ڕێگه‌ی شیره‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ منداڵ و زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر به‌كاربهێنرێت.
5- ده‌توانرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری گه‌ده ئه‌م ده‌رمانه له‌گه‌ڵ شیر یا له‌كاتی خواردنی ژه‌مه‌كاندا به‌كاربێت تا زیانی نه‌بێت بۆ ناوپۆشی گه‌ده.
6- ئه‌و ئه‌سپرینه‌ی له‌شێوه‌ی بنێشتدا دروستكراوه، پێویستی به جوین هه‌یه پێش قووتدان تا كاریگه‌ری پێویستی هه‌بێت.
7- له‌پێش هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا پێویسته بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌و كاره به‌كارهێنانی ئه‌سپرین بوه‌ستێنرێت، چونكه به‌رده‌وامی به‌كارهێنانی ئه‌سپرین ده‌رفه‌تی خوێنبه‌ربوون له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری و دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش زیادده‌كات.
8- نیشانه‌كانی ژه‌هراویبوون به ئه‌سپرین (واته زیاد به‌كارهێنانی) ئه‌مانه‌ن: سه‌ر ئێشه، دڵ تێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه و هه‌ناسه‌سواری و بورانه‌وه. له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه‌دا پێویسته به زووترین كات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌یت بۆ چاره‌سه‌ری پێویست، چونكه به‌رده‌وامی ئه‌م ژه‌هراویبوونه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كه ده‌بێت.
9- به‌كارهێنانی ئه‌سپرین ڕه‌نگه ببێته هۆی دڵه‌كزه و سه‌رئێشه و گێژبوون
إرسال تعليق