ئینستاگرام خزمەتگوزاری پەخشی ڕاستەوخۆ زیاد دەکات‎
recent

السبت، 22 أكتوبر 2016

ئینستاگرام خزمەتگوزاری پەخشی ڕاستەوخۆ زیاد دەکات‎



ماڵپەڕی تی جۆرناڵی ڕوسی بڵاویکردەوە ئینستاگرام خزمەتگوزاری پەخشی ڕاستەوخۆ زیاد دەکات و لە ئێستادا لە ژێر تاقیکردنەوەدایە.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردەوە خزمەتگوزاریەکەی ئینستاگرام لە ڕێگەی دوگمە "Go insta"وە کاردەکات و لەسەر بەشی کامێرا ئەپ دروستدەبێت.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ماڵپەڕەکە لە بەشی ڕاست و سەرەوەی خزمەتگوزارییەکەدا بەشی بەرنامەدانان "schedule" هەیە بۆ دیاریکردنی کاتی پەخشی ڕاستەوخۆکە.
ئینستاگرام لەبارەی هەواڵی ماڵپەڕە ڕووسیەکەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بە میدیاکان نەدا.
لە ماوەی رابردوودا ئینستاگرام ژمارەیەک خزمەتگوزاری نوێی ڕاگەیاند،  لەوانەش خزمەتگوزاری یۆر ستۆری کە بەکارهێنەران دەتوانن هاوشێوەی سناپچات بۆ ماوەیەکی کاتی ئەلبومێک وێنە و ڤیدیۆ بڵاوبکەنەوە، هەروەها تایبەتمەندێتی زومکردنی وێنە و ڤیدیۆکان.
بەهۆی گۆڕانکاریەکانەوە ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینستاگرام زیادیکردووە کە بە گوێرەی ئاماری کۆمپانیاکە ژمارەی بەکارهێنەران لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا ٥٠٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.