
لەوانەیە زۆرجار یەکێک ببینیت پێستی دەوری نینۆکی دەخوات و لەوانەشە ئەو کەسە خۆت بیت، بەڵام پێناچێت خوویەکی تەندرووست و بێ کێشە بێت.
ئەو جۆرە خووە زۆرجار بەھۆی دڵەڕاوکێوە ئەنجام دەدرێت ناوی و کەسەکە پێستی دەوری نینۆکی دەخوات و ئەوەش کەمێک ئارامی دەکاتەوە، بەڵام شارەزایانی پزیشکی باس لەوە دەکەن کە ئەو جۆرە خووە دەشێت زیان بە کەسەکە بگەیەنێت و ئەو میکرۆبە پیسانەی لەدەوری نینۆک ھەن بگوازرێتەوە بۆ ناو دەم و جەستەی کەسەکە.
بەپێچەوانەشەوە دەشێت میکرۆب لە لیکی مرۆڤەوە بگوازرێتەوە بۆ دەوری نینۆکەکان و بەوشێوەیە کەسەکە تووشی ھەڵئاوسان و ھەوکردنی نینۆک و پەنجەکانی دەبێت، ھەربۆیە پێویستە خۆت لەو خووە بپارێزیت و بەزووترین کات وازی لێبھێنی

إرسال تعليق