لەبەر ئەم هۆكارە لەپاش خواردنی ترێ‌، ئاوی سارد مەخۆنەوە
recent

الخميس، 10 نوفمبر 2016

لەبەر ئەم هۆكارە لەپاش خواردنی ترێ‌، ئاوی سارد مەخۆنەوە



ترێ میوەیەكی خۆشە ڤیتامینەكانی( A,B,C) لەناو دایەو هەروەها رادەیەكی بەرچاو لە مەنگەنسیۆم، كالیسیۆم، ئاسن، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم و ئالبۆلینی لەناو دایە.

ئەم میوەیە بۆ چارەسەری نەخۆشیەكانی قەبزی، كەم خوێنی، رۆماتیزم و تەنانەت بۆ پێشگرتن لە شێرپەنجەش بەسوودە.

ترێ هەم لاوازو هەمیش قەڵەو كەرەوەیە، بەمجۆرە كە ئەگەر سەر لە بەیانی هەتا نیوەڕۆ بەتەنیایی ترێ بخۆن، ئەوا بۆ لاوازبوونەوە بەسودەو ئەگەریش لەگەڵ خواردن بخورێت، ئەوا قەڵەوی بەدواوەیە.

هەروەها نابێ دوای خواردنی ترێ ئاوی سارد بخۆنەوە، چونكە تووشی ژانی دڵ دەبن، ترێ پاك كەرەوەی خوێنەو شەكری خوێن رێك دەخات، ئەو كەسانەی شەكری خوێنیان لەخواروویە، دەتوانن ترێ بخۆن، هەربۆیەش هەوڵ بدەن رۆژانە ترێ بخۆن.

ترێ دژە شێرپەنجەیەو هۆكارەكەشی بۆ تایبەتمەندی پاككەرەوی دەگەڕێتەوە. ترێ پۆتاسیۆمێكی زۆری لەناو دایە كە بۆ بە هێزكردنی جەستە بەسوودە، نەخۆشەكانی دەمارو دڵ دەتوانن لەماوەی رۆژدا ئاوی ترێ و سێو بخۆنەوە.

ترێ بۆ سەلامەتی دڵ، ریخۆڵەو گورچیلە بەسوودەو كێشەكانی تایبەت بە قەبزی چارەسەر دەكات كە بریتین لە نەبوونی ئارەزووی خواردن، ژانەسەر، تینوێتی و بۆنی ناخۆشی دەم كە بە خواردنەوەی ئاوی ترێ چارەسەر دەبن.

مواضيع لاقت الاعجاب