حەوت خواردنی تەندروست بۆ پاراستنی لاشە لە ژەهر
recent

الخميس، 13 أكتوبر 2016

حەوت خواردنی تەندروست بۆ پاراستنی لاشە لە ژەهر


پاراستنی جەستە یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی تەندروستبوونی مرۆڤ بۆیە پاراستنی جەستە بەتایبەت لە ژەهراوی بوون ئەرکێکی گرنگە.
لێرە کۆمەڵێک خواردن بۆ پاراستنی لاشەتان لە ژەهراوی بوون باسدەکەین:
١- توو، بەتایبەت تووی کێوی کە دژە ئۆکسیدی تێدایە بۆ پاکردنەوەی لاشە لە ژەهر  سودی زۆی هەیە.
٢- زەنجەفیل، یارمەتی هەرسکردن و خێراکردنی سووڕی خوێنی دەدات لەلاشە.
٣- لیمۆ، دژە ئۆکسید دەردەدات کە یارمەتی پاککردنەوەی لاشە دەدات لە ژەهر.
٤- پڕتەقاڵ، بەهۆی بوونی لیمۆنۆید تیایدا یارمەتی چالاککردنی لاشە دەدات لە کردنەدەرەوەی ژەهر.
٥- کەرەوز، یارمەتی میز کردن دەدات ئەوەش هۆکارێکە بۆ کردنەدەرەوەی ژەهر لە لاشە.
٦- نەعنا دژە بەکتریایەو یارمەتیدەرێکە بۆ لابردنی میکرۆبی سەر خواردن و هەست کردن بە تێربوون.
٧- هەنار، شەربەتی هەنار دژە ئۆکسیدی تێدایە کە یارمەتی نەهێشتنی ژەهر دەدات و ڕێگری دەکات لە ووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

مواضيع لاقت الاعجاب