هەرچەندە ئەوە زانراوە كە گوێز و باوی ئەو خۆراكە تەندرووست و پێویستانەن كە لە نێو چەرەزاتدا هەیە، بەڵام فستق بۆ پیاوان و ئافرەتان یەكجار بەسوودە، بە تایبەتیش بۆ دڵ و خوێن.
لەمبارەیەوە گۆڤاری (لایف ستایل میدیسن)ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە، 8 توێژینەوە دەریان خستووە كە ئەگەر بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك، مرۆڤ ڕۆژانە 100 گرام فستق بخوات، ئەوا ڕێژەی كۆڵستڕۆڵی خراپ لە خوێنی مرۆڤدا 20% كەم دەبێتەوە، هەروەها ڕێژەی كۆڵستڕۆڵی باش بە 48% لە لەشی مرۆڤدا بەرز دەكاتەوە.
هەمان گۆڤار دەرئەنجامی توێژینەوەیەكی ئاشكرا كردووە كە سەبارەت بە نەزۆكی و لاوازی ئەگەری منداڵبوونی هەندێك لە پیاوان كراوە، دەركەوتووە كە ئەگەر پیاوان ڕۆژانە 100 گرام فستق بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بخۆن، ئەوا ئەگەری كاراییی سپێرم و منداڵبوونیان بە ڕێژەی 51% بەرز دەبێتەوە.
إرسال تعليق