بۆ ڕزگاربوون لە دڵتەنگی پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكە
recent

Wednesday, October 12, 2016

بۆ ڕزگاربوون لە دڵتەنگی پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكە



بەهۆی ئەو رووداوانەی لە ژیانتدا ڕوودەدەن زۆرجار هەست بە دڵتەنگی و بێزاری دەكەیت.

بەڵام دەكرێت لە ڕێگەی ئەم هەنگاوانەوە خۆتی لێ ڕزگاربكەیت.

1.بەكارهێنانی هەندێك خواردن  كە خەمۆكی كەم دەكەنەوە، یەكێك لەوانەش قاوەیە كە خەمۆكی كەم دەكاتەوە بەڵام ئەو خواردنانەی كاربۆهیدراتیان تێدایە خەمۆكی و بێزاری زیاد دەكەن.
2. گوێگرتن لەو مۆسیقایانەی ئارامت دەكەنەوە وەك دەنگی هاژەی ئاوو باڵندەكان، و دووركەوتنەوە لە مۆسیقا خەمۆكاوییەكان.
3. بە شێوەیەكی بەردەوام دامەنیشە، چونكە نوێترین توێژینەوە سەلماندوویەتی دانیشتن بۆ ماوەی دوو خولەك ڕێژەی بێزاری زیاد دەكات.
4. پێبكەنە چونكە پێكەنین جوڵەی خوێن چالاك دەكات و مێشك ئارام دەكاتەوە.
5. هاوڕێیەتی كردنی ئاژەڵە ماڵییەكان، توێژینەوەكان سەلماندوویانە سەرقاڵبوون بە بەخێوكردنی ئاژەڵە ماڵییەكانەوە دەردانی ئەو هۆرمۆنانەی پەیوەندیان بە دڵخۆشییەوە هەیە بەرزدەكاتەوە.
6.توێژینەوەكان سەلماندویانە لە كاتی بێتاقەتیدا ڕوو لە بازاڕ بكەیت لەگەڵ یەكێك لە هاوڕێكانتدا ئاستی بێزاریت كەم دەبێتەوە.
7. ئەنجامدانی كاری خێرخوازی وا دەكات هەست بە ئاسودەیی بكەیت.
8. چونە بەر تیشكی خۆر.
9. بوونی پەیوەندی سێكسی دەردانی هۆرمۆنی بەختەوەری بەرزدەكاتەوە، جگە لەوەی 68 كالۆری لە ماوەی یەك كاتژمێردا دەسوتێنێت.

مواضيع لاقت الاعجاب