بەڤیدیۆ: فیلمێک لەبارەی ژنەکەی جۆن کەنەدییەوە
recent

Wednesday, October 12, 2016

بەڤیدیۆ: فیلمێک لەبارەی ژنەکەی جۆن کەنەدییەوە


فیلمێکی نوێ سەرنجی ھەمووانی بۆخۆی راکێشاوە و باس لە ژنەکەی جۆن کەنەدی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دەکات.

فیلمەکە ناوی (Jackie)یە کە ناوی ژنەکەی جۆن کەنەدییە و فیلمەکە باس لەوە دەکات کە جاکی چۆن بووە وەک خانمی یەکەمی ئەو کاتەی ئەمەریکا، ھەروەھا دوای تیرۆرکردنی جۆن کەنەدیش جاکی شووی کردۆتەوە و ماوەیەک لەگەڵ کەسێکی تردا ژیاوە.

ھاوکات فیلمەکە لە دەرھێنانی پابلۆ لارەینە و چەندین ئەکتەری وەک (ناتالی پۆرتمان، پیتەر سارسگارد، گرێتتا جێرویگ، کاسپەر فیلیپسن، جۆن ھێرت) و چەندانی تر رۆڵی تێدا دەگێڕن، ھەروەھا فیلمەکە لە ٢ی مانگی ١٢ی ئەمساڵدا نمایش دەکرێت و ھەمووان بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێن.




مواضيع لاقت الاعجاب