پاراستنی جەستە یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی تەندروستبوونی مرۆڤ بۆیە پاراستنی جەستە بەتایبەت لە ژەهراوی بوون ئەرکێکی گرنگە.
لێرە کۆمەڵێک خواردن بۆ پاراستنی لاشەتان لە ژەهراوی بوون باسدەکەین:
١- توو، بەتایبەت تووی کێوی کە دژە ئۆکسیدی تێدایە بۆ پاکردنەوەی لاشە لە ژەهر سودی زۆی هەیە.

٢- زەنجەفیل، یارمەتی هەرسکردن و خێراکردنی سووڕی خوێنی دەدات لەلاشە.

٣- لیمۆ، دژە ئۆکسید دەردەدات کە یارمەتی پاککردنەوەی لاشە دەدات لە ژەهر.

٤- پڕتەقاڵ، بەهۆی بوونی لیمۆنۆید تیایدا یارمەتی چالاککردنی لاشە دەدات لە کردنەدەرەوەی ژەهر.

٥- کەرەوز، یارمەتی میز کردن دەدات ئەوەش هۆکارێکە بۆ کردنەدەرەوەی ژەهر لە لاشە.

٦- نەعنا دژە بەکتریایەو یارمەتیدەرێکە بۆ لابردنی میکرۆبی سەر خواردن و هەست کردن بە تێربوون.

٧- هەنار، شەربەتی هەنار دژە ئۆکسیدی تێدایە کە یارمەتی نەهێشتنی ژەهر دەدات و ڕێگری دەکات لە ووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.


Post a Comment