گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان واحید نوێترین وێنەی گەنجی خۆی لە تەمەنی 18 ساڵیدا بڵاوکردەوە بە قژی درێژەوە.

واحید عەلی نەژاد گۆرانیبێژی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئینستاگرام و فەیسبوکی تایبەتی خۆی وێنەیەکی دەگمەنی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا لە قۆناغی 18 ساڵیدایە و قژی درێژە.

واحید عەلی نەژاد، ساڵی 1990 لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە، لە تەمەنی 15 ساڵیەوەو دەستی بەكاری هونەری كردووە و تائێستاش پێنج كلیپی بڵاوكردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا لە لێدوانێکیدا بۆ خەندان ڕایگەیاند کە "ستایلێكی نوێی هێناوەتە ناو میوزیك و هونەری كوردییەوە، دەشڵێت "خۆم پێجوانەو شانازیش بەخۆمەوە دەكەم"، پێش ماوەیەک لەلایەن کۆمەلێک کەسەوە هێرشکرایە سەر ئەم هونەرمەندە و ئازاریان بە جەستەی گەیاند، لەبەرامبەر ئەو کارەشدا واحید سکاڵای تۆمارکرد، لەدوای ئەو ڕووداوەش دووبارە دەستی بەکاری هونەری خۆی کردۆتەوە گۆرانیەکی بەزمانی کرمانجی بڵاوکردەوە.


Post a Comment