
كه‌سانى به‌هێز ئه‌و كه‌سانه‌ن كه تواناى ئه‌وه‌يان هه‌يه كۆنتڕۆڵى بارودۆخى بيركردنهوهكانيان بكه‌ن ته‌نانه‌ت لهخراپتريت حاڵه‌تيشدا و هه‌ر بۆيه به‌رده‌وام هه‌ستێكى نوێى خۆشبهختيان بۆ دروست ده‌بێت و پهيژهيهكى ديكه له‌ژياندا به‌ره‌و لوتكه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌رز ده‌بنه‌وه.
نووسه‌رى ناودارى جيهانى، ئيمى مۆران، له‌كتێبى "به‌هێزه‌كان بير له 13 كردار ناكه‌نه‌وه ئه‌نجامى بده‌ن" باس له پێشكه‌وتنى هێزى بيركردنه‌وه له كۆنتڕۆڵكردنى بير، ره‌فتار و سۆز، ده‌كات، جگه له‌مه‌ش 13 كرداريشى دياريكردووه كه كهسايهتيييه به‌هێزه‌كان بيريان ناچێت بهلاياندا و بووه‌ته هۆكارێك تاكو له ژياندا سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌مانيش بريتين له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه:-
1-كاتى خۆيان له داواى لێبوردن كردن به‌فيرۆ ناده‌ن:
مۆران پێى وايه "زۆر داواى لێبوردن كردن، واده‌كان پێيه‌كانى ده‌روون لاواز بن، به‌جۆرێك كه‌سايه‌تييه‌ك ده‌ربچێت، به‌رده‌وام هه‌ست به گوناح بكات و بير‌ى خراپ به‌مێشكى دابێت و زيان به په‌يوه‌ندييه‌كان بگه‌يه‌نێت"، ئه‌و ده‌ڵێت: "پێويسته مرۆڤ بهتێڕوانينێكى باشه‌وه سه‌يرى شته‌كان بكه‌ن، وابزانێت ئه‌وه‌ى له‌م جيهانه‌دا بوونى هه‌يه بۆ كارێك باش داندراوه‌و خێره".
2-ده‌ستبه‌ردارى ئامانجه‌كانيان نابن:
هه‌ندێك كه‌س كاتێك پێشهلكارييهكى سۆزدارى ياخود جه‌سته‌ييان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، راسته‌وخۆ ده‌ستبه‌ردارى ئامانجه‌كه‌يان ده‌بن، ناگه‌ڕێت به‌دواى ئه‌و هۆكارانه‌ى كه ده‌بنه هۆى به‌هێزكردنى كه‌سايه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به ئامانجه‌كه‌ى بگات، مۆران پێى وايه "كه‌سانى به‌هێز و سه‌ركه‌وتوو ئامانجه‌كانيان داده‌ڕێژن و پلانى بۆ داده‌نێن و له‌و پێناوه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن، به‌جۆريك هيچ كه‌سێك ناتوانێ بيوهستێنێ".
3-شه‌رم لهگۆڕانكارييهكان ناكه‌ن:
لهكتێبهكهى مۆراندا باس له پێنج قۆناغى گۆڕان ده‌كات كه بريتين له "پێش هيوابوون، هيوابوون، ئاماده‌كارى بۆ كاركردن، كاركردن، پاريزگاريكردن له‌كاره‌كه"، هه‌ر هه‌نگاوێك له‌م هه‌نگاوانه گرنگييهكى تايبه‌تى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕان له ژيانى كه‌سێكدا رووبدات، مۆران واى بۆده‌چێت، "گۆڕان ترسێكه، به‌ڵام شه‌رمكردن لێى وا ده‌كات له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتن بوه‌ستێت، هه‌ربۆيه ئه‌گه‌ر چه‌نده سه‌يرى گۆڕان بكه‌ن كه كارێكى گرانه، ئه‌وه‌نده به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رچاو زياتر ده‌بن و دوور دهكهويتهوه له ئامانجه‌كانتان.
4-سه‌رنج ناده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ى له ژێر كۆنتڕۆڵى ئه‌واندان نين:
"هه‌ستێكى خۆشه كاتێك وا هه‌ست ده‌كه‌ن هه‌موو شتێك له ژێر كۆنتڕۆڵى ئێوه‌يه، به‌ڵام بيركردنه‌وه به‌وه‌ى كه ئێوه به‌رپرسن له‌سه‌ر هه‌موو شتێك، ده‌بێته هۆكارى دروستبوونى كێشه"، هه‌ر بۆيه بيرنهكردنهوه له بابه‌تێك كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵى ئێوه‌دا نييه، وا ده‌كات هه‌ستێكى خۆش بهلايانهوه دروست بێت و دووربكه‌ونه‌وه له شپرزه‌يى به‌ڵكو لهجياتى ئه‌مه وا ده‌كات په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا باش بێت.
5- بير له به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى هه‌مووان ناكه‌نه‌وه:
به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى ئه‌وانى ديكه، زۆر واده‌كات كاتێكى زۆرتان لێ به‌فيڕۆ بڕوات، بۆيه مۆڕان پێى وايه " هيچ گرفت نييه كاتێك كه‌سانى ده‌وروبه‌رت توڕه ده‌بن و ناتوانى ره‌زامه‌ندى هه‌مووان بهدهستبێنت، چونكه تۆ تواناى ئه‌وه‌ت نييه دڵى هه‌موو خه‌ڵك خۆش بكه‌يت".
6-ترسيان لهمهترسييه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان نييه:
كه‌سانى به‌هێز هيچ كات ناترسن لهرووبهڕبوونهوهى مه‌ترسييه‌كان، ته‌نانه‌ت زۆرجار هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌ركێشى له‌و پێناوه ئه‌نجام بده‌ن.
7- بير له رابردوو ناكه‌نه‌وه:
لهجياتى ئه‌وه‌ى ئاخ بۆ رابردوو هه‌ڵكێشن، هه‌وڵده‌ده‌ن بيرۆكهكانيان بۆ داهاتوو بخه‌نه كار و باش‌ترين ئه‌نجام بده‌ست بێنن.
8-هه‌ڵه‌ى رابردوو دووباره ناكه‌نه‌وه:
هه‌ميشه وا سه‌يرى رابردوو ده‌كه‌ن، كه قۆناغێكه ده‌كرێت هه‌موو مرۆڤێك سوودى لێ ببينێت بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا ئه‌و هه‌ڵانه دووباره نه‌كاته‌وه كه له رابردوودا كردوويه‌تى.
9-شپرزه نابن به سه‌ركه‌وتنى به‌رامبه‌ر:
ئيمى مۆران پێى وايه، كه‌سانى سه‌ركه‌وتوو چاويان له‌شكستى به‌رامبه‌ر نييه، ئه‌وان ته‌نها پێش خۆيان ده‌بينن و هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌رچى زووه به ئامانجه‌كه‌يان بگه‌ن.
10-كۆڵناده‌ن له‌دواى يه‌كه‌م شكست:
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بيركردنه‌وه‌يان به‌هێزه، شكست به ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره ده‌زانن و به سزايه‌كى ويژدانيشى ده‌زانن، پێان وايه ئه‌مه سه‌ره‌تاى سه‌ركه‌وتنه، بۆيه به‌هيچ جۆريك بير له‌وه ناكه‌نه‌وه چۆكى بۆ دابده‌ن.
11-لهتهنيايى ناترسن:
كه‌سانى سه‌ركه‌وتوو، ئه‌و ساتانه‌ى به‌ته‌نهان، به باش‌ترين ده‌رفه‌تى ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پلان و به‌رنامه و بيرۆكه‌كانى خۆيان گفتوگۆ بكه‌ن، پێيان وايه هه‌لێكى زێڕينه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ن به ئامانجه‌كانيان.
12-ئينكار نين و دان به‌هه‌ڵه‌ى خۆيان ده‌نێن:
له هه‌ر بارودۆخێك دابێت، ئه‌وان بير له ئامانجه‌كه‌يان ده‌كه‌نه‌وه، چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه دروست كراون، بۆيه هيچ كاتێك ئينكارى له بابه‌تێك ناكه‌ن ئه‌گه‌ر بهزيانى خۆيان بشكێته‌وه، به‌ڵكو راسته‌وخۆ ئاماده‌يه دان به هه‌ڵه‌كه دابنێت.
13-راسته‌وخۆ چاوه‌ڕوانى ئه‌نجام ناكه‌ن:
مۆران، پێى وايه، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌هێزن و خاوه‌نى عه‌قڵێكى گه‌وره‌ن، به ئارامى و لێزانانه كاره‌كانى خۆيان ده‌كه‌ن و په‌له ناكه‌ن له زانينى ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى، چونكه ئاماجهكهيان درێژ خايهنه.

Post a Comment